ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی ئێران ڕاگەیەنرا



ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی شاری كرمان-ی ئێران، كە لە نزیك مەزارگەی “قاسم سولەیمانی” ڕوویدا گەیشتە 73 كەس و زیاتر لە 170 كەسیش بریندارن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2024، دوو تەقینەوە لە نزیک مه‌زاری “قاسم سولەیمانی” ڕوویاندا،

دكتۆر سابری، سەرۆكی ناوەندی فریاگوزاری لە پارێزگای كرمان ڕایگەیاند، بەهۆی هەردوو تەقینەوەكەوە تائێستا 73 کەس کوژراون و 170 کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ یادی چوار ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودس-ی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، خەڵکێکی زۆر چوونەتە سەر “مه‌زار”ه‌کەی لە شاری کرمان.

ڕەحمان جەلالی، جێگری پارێزگاری کرمان بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی ڕایگەیاند، “تەقینەوەکان بە بۆمبی چێندراو ئەنجامدراون و تیرۆریستین”.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

“هیچ ڕێگە چارەیەک نییە جگە لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا”
پێشت “هیچ ڕێگە چارەیەک نییە جگە لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا”
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوارکەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوارکەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار