جۆرێك فێڵ لە سۆشیال میدیاكان هەیە … خانمان ئاگاداربن!



جۆرێك فێڵ لە سۆشیال میدیاكان دەركەوتووە، كە لە ڕێگەی لینكێكەوە بە “دەرچوونی مۆبایل یان خانوو” فۆڕم بە هاووڵاتیان پڕدەكرێتەوە و بەهۆیەوە ئەكاونتەكان هاك دەكرێن و بەتایبەتیش خانمان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، ئەم ماوەیە چەندان ئەكاونت تووشی هاككردن بوون، بەتایبەتی كەسە بەتەمەنەكان، كە سۆشیال میدیا بە ئاسایی بەكار دێنن و زۆر لەوانە ژنانن لەوانەیە بیرگەی مۆبایلەكەیان جێی نەبێ، پەنا بۆ ئەوە دەبەن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنە و ڤیدیۆكانیان هەڵدەگرن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ دەمانەوێ‌ ئاشناتان بكەین بە جۆرە فێڵێك، كە كەسانێك هەڵدەستن بەم شێوەیە دەست بەسەر هەژماری خەڵك دەگرن، دێن و ئەكاونتێك بەناوی كۆمپانیایەك دادەنێن، بە بڕە پارەیەك لایكی پەیجەكەیان بەرز دەكەنەوە و دوو سێ ئەكاونتی فەیك دادەنێن و دەستخۆشی لە خۆیان دەكەن.

ناوەڕۆكی فێڵەكە بەم شێوەیە دەست پێ‌ دەكات:
دەڵێن ئێمە كۆمپانیای فڵان شتین بۆ خانووبەرە، بڕی 10 هەزارمان بۆ بنێرە یان هەر بڕە پارەیەك كە داوای دەكەن، فۆڕمێكت بۆ دەنێرین پڕی بكەیتەوە، ناوت دەچێتە تیروپشك بۆ بردنەوەی خانوو، لێرە لەوانەیە تا ئەم 10 هەزارە كێشەت نەبێ، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی لێت دەستێنن و لە ڕێی ئەو لینكەی بۆت دەنێرێ بە كردنەوەی لینكەكە و پڕكردنەوە و ناردنەوەی، دەست دەگرێ بەسەر بەتەواوی سۆشیال میدیاكانی ئەو كەسە، بۆیە ئاگاداربن كەسە نزیكەكانی خۆتان ئاگادار بكەنەوە كە شتی وا بوونی نییە بڕە پارەیەك بدەی، یانیش لینكێك بنێرێ پڕی بكەیتەوە، خانوو یان مۆبایل یان هەر شتێكت بۆ دەردەچێ.

 

چای بەڵاڵوك چییە؟ تا ئێستا خواردوتەتەوە … وریای بە!
پێشت چای بەڵاڵوك چییە؟ تا ئێستا خواردوتەتەوە … وریای بە!
“هیچ ڕێگە چارەیەک نییە جگە لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا”
دواتر “هیچ ڕێگە چارەیەک نییە جگە لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا”
ەیوەندیدار