یەکەم خۆپیشاندانی ساڵی 2024 دژی کەمیی کارەبا ئەنجامدرا



یەکەم خۆپیشاندانی ساڵی 2024 لە دژی کەمی خزمەتگوزاریی لە ناحیەی خەلەکان سەر بە قەزای دوکان ئەنجام درا.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان هاووڵاتی گوندەکانی سەر بە ناحیەی خەلەکان خۆپیشاندانێکیان لە دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و لە سەروو هەمووشیانەوە کەمیی کارەبا و خراپیی ڕێگەوبانەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران ڕێگەی سه‌ره‌كی‌ دوكان بۆ ڕانیه‌یان داخست و خێمه‌یان هه‌ڵدا.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ناڕەزایی هاووڵاتییانی خەلەکان دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و بە تایبەتیش کارەبا دەستیپێکردووە و تا ئێستاش داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.

وێنە؛ ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر زیاددەکرێت
پێشت وێنە؛ ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر زیاددەکرێت
چالاکوانێکی سیاسی کورد بە مانگرتوویی لەسێدارە درا
دواتر چالاکوانێکی سیاسی کورد بە مانگرتوویی لەسێدارە درا
ەیوەندیدار