دوای مێسی نابێت كەس درێسی ژمارە (10) لەبەربكات



یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیاریدا لەبەر مێسی ژمارە (10) لە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لاببات.

كلاودیو تاپیا، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ڕایگەیاندووە، هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بڕیاڕی داوە درێسی ژمارە (10) لابەرێت دوای وازهێنانی ئەستێرە لیونێل مێسی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتێك مێسی واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، كەسی تر درێسی ژمارە (10) لەبەرناكات.

وتیشی، “بڕیاڕی قەدەغەكردنی ئەو درێسەمان داوە لەپای ئەوەی مێسی پێشكەشی تۆپی پێی ئەرجەنینی كردووە، ئەوەش كەمترین شتە پێشكەش بەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ‌ دەكرێت”.

 

بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ دەوامی سبەینێ‌ ڕاگەیەنرا
پێشت بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ دەوامی سبەینێ‌ ڕاگەیەنرا
بە ڤیدیۆ؛ بوومەلەرزەیەكی سەروو 7 پلە ڕوویدا و هۆشداری تسونامی دەدرێت
دواتر بە ڤیدیۆ؛ بوومەلەرزەیەكی سەروو 7 پلە ڕوویدا و هۆشداری تسونامی دەدرێت
ەیوەندیدار