بافڵ تاڵەبانی:هیوادارم ساڵی نوێ کێشەکانی هەولیر و بەغدا چارەسەر بێت”



بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەكڕیزی، پێكەوەیی و هەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاوڵاتییانی عێراق و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای دڵخۆشی و كامەرانییان بۆ دەخوازم.

‏‎هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەكڕیزی، پێكەوەیی و هەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان. هەموومان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەین و هەوڵەكانمان بۆ بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم، كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەكە لەپێناو خزمەتكردنی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین. لەپێناو بەدیهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان هەوڵدەدەین و گەیشتن بە داهاتوویەكی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین.

‏‎دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرفرازبن

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لیژنەی فەتوا: بەشداریكردن لە بۆنەی سەری ساڵدا حەرام نییە ئەگەر خورافاتی تێنەكەوێت
پێشت لیژنەی فەتوا: بەشداریكردن لە بۆنەی سەری ساڵدا حەرام نییە ئەگەر خورافاتی تێنەكەوێت
دۆلار کۆتا نرخی خۆی لەمساڵدا تۆمارکرد
دواتر دۆلار کۆتا نرخی خۆی لەمساڵدا تۆمارکرد
ەیوەندیدار