دۆلار کۆتا نرخی خۆی لەمساڵدا تۆمارکرد



نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازارەکاندا لە چاو دوورۆژی ڕابردودا بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 350 دینارەوە مامەڵەی پێوەکرا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکاندا نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا، هەرچەندە لە کاتی داخستنی بازاڕدا 50 دینار لە نرخەکە کەمبۆوە، بەڵام لەچاو نرخی چەند ڕۆژی ڕابردوو  دۆلار بەرزبۆتەوە.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بە جۆرێک هەفتەی ڕابردووتر نرخی 100 دۆلار بە 157 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە دۆلار زیاتر لە 10 هەزار دینار دابەزی و نزمترین ئاستی لەماوەی ئەمساڵدا تۆمار کرد کە ئەویش 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات ئەمرۆ وەک کۆتا نرخی دۆلار لە ساڵی 2023 لە بازاڕی دراودا نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 350 دینارەوە مامەڵەی پێوەکرا.

بافڵ تاڵەبانی:هیوادارم ساڵی نوێ کێشەکانی هەولیر و بەغدا چارەسەر بێت”
پێشت بافڵ تاڵەبانی:هیوادارم ساڵی نوێ کێشەکانی هەولیر و بەغدا چارەسەر بێت”
مەسرور بارزانی: سوپاسی خۆڕاگری خەڵكی كوردستان دەكەم
دواتر مەسرور بارزانی: سوپاسی خۆڕاگری خەڵكی كوردستان دەكەم
ەیوەندیدار