وادەی بارانبارین دیاریکرا



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، تا سەرەتای مانگی داهاتوو کەش بە جێگێری دەمێنتەوە، هاوکات لە دوای ٨ مانگەوە ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکور کەشێکی سەقامگیر و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان بەردەوامی ھەیە و شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و تەرزەش ناوچەکانی باکوری سعودیە گرتەوە کە تا رۆژانی داھاتووش لەو ناوچانەدا بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بە گشتی تا ڕێکەوتی ٣ی مانگی داھاتووی ٢٠٢٤ کەش بەم شێوەیە لە ھەرێمی کوردستان جێگیر دبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێنیتەوە، هاوکات لە ٣ی مانگەوە کەمێک نزمبوونەوە بەسەر پلەکانی گەرمادا دێتەوە.

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست بۆ سەر دەریای سوور و ناوچەکانی باکوری سعودیە و باشوری عێراق و جارێکی دیکە لەو ناوچانەدا باران دەستپێدەکاتەوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان و باکوری ناوچەکە باش بێت بۆیە ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچەکانمان تەنھا بەھەوری بێباران یان نمە باران کاریگەری دەبێت و لاواز دەبێت .

لە کۆتایدا ڕایگەیاند، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات و ماوەی وشکی زیاتر درێژ نەبێتەوە لە دوای ٨ی مانگی داھاتوو ماوەی تەری و شەپۆلەکانی بارانبارین بەڕووی ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە.

 

نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری بەعێراق دەدات
پێشت نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری بەعێراق دەدات
مامۆستایانی وانەبێژ ڕەتیدەکەنەوە تەنها کەسێک نوێنەریان بێت
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ ڕەتیدەکەنەوە تەنها کەسێک نوێنەریان بێت
ەیوەندیدار