نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری بەعێراق دەدات



بەهۆی بەردەوامی هێرشتی سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییەکی زۆر و قوڵە، وتیشی شەڕی غەززە و بەردەوامی وێرانکارییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە مایەی نیگەرانیمانە و ئەوەش حوسییەکانی یەمەن دژ بە کەشتییەکان ئەنجامی دەدەن جێگەی نیگەرانییە.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە لە دروستبوونی جەنگێکی گەورە کە ئاگرەکەی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت ئەگەر ئەو جەنگەی لەغەززە هەیە بەردەوامی زیاتر بکێشێت.

دەشڵێت، بەردەوامی شەڕ و فراوانبوونی مەیدانی جەنگ و تێوەگلانی لوبنان لەجەنگەکەدا ئئەگەرێکی کراوەیە و بەردەوامی بۆردومانەکان لە سنووری لوبنان مایەی نیگەرانییە.

هەروەها، گۆتێرێس نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هێرشە بەردەوامەکانی گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سوریا و هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، کە لە ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا پەرەی سەندووە.

گۆتێرێس داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکاندا هەنگاوی بەپەلە بنێن و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانیان لەوپێناوەدا بخەنەگەڕ هەتا جەنگ تەواوی ناوچەکە نەگرێتەوە و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت.

هاوکات، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای کرد هەرچی زووە ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە بە پاساوی مرۆیی و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی سەرجەم بارمتە و دیلەکان ڕابگەیەنرێت.

 نرخی دۆلار بەهۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دادەبەزێت
پێشت  نرخی دۆلار بەهۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دادەبەزێت
وادەی بارانبارین دیاریکرا
دواتر وادەی بارانبارین دیاریکرا
ەیوەندیدار