ئیسپانیا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە



سەرۆکوەزیری ئیسپانیا پشتیوانی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت بۆ سەروەریی و سەقامگیریی لە عێراقدا.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیری ئیسپانیا هاوکاتی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەربازەکانی وڵاتەکەشیدا کۆبووەوە کە وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە جیهادییەکان و هەروەهاش وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە عێراقن.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیری عێراق، سانچێز لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “وڵاتەکەم هەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکات.

ئیسپانیا زیاتر لە 300 سەربازی هەیە لە عێراق.

لەوەتەی شەڕی حەماس ئیسرائیل دەستیێکرد لە ڕۆژی 7ی مانگی 10ی ڕابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژی داعش، لە عێراق و سوریاشدا هێرشی زیاتریان دەکرێتە سەر.

سەرۆک وەزیری ئیسپانیا سەردانی بنکەی سەربازە ئیسپانیاییەکانی کرد لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
پێدرۆ سانچێز، بەناوی گەلی ئیسپانیاوە سوپاسی سەربازەکانی کرد وەک دەڵێت “بۆ ئەو هەوڵ و قوربانیانەی سەربازەکانی ئیسپانیا دەیدەن لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی نێونەتەوەییدا.”

پاش چەندان ساڵی ناجێگیریی و ئاڵۆزی و قەیرانیش، لە ئێستادا عێراق تا ئەندازەیەک سەقامگیریی سیاسی تیادا هاتۆتە ئاراوە، بەڵام هێشتاش گەندەڵی و خزم خزمێنە تەگەرە و گرفتی سەرۆکین لەو وڵاتە دەوڵەمەند بە نەوت و بە شەڕ وێرانبووەدا.

لە ناوەڕاستی مانگی دەی ڕابردووەوە، واشنتۆن زیاتر لە 100 هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تۆمارکردووە کە کراونەتە سەر بنکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکان لە عێراق و سوریادا.
سەرۆک وەزیری ئیسپانیا دەڵێت “وابەستەم بە پەرەپێدانی بواری بازرگانی نێوان ئیسپانیا و عێراق.”
لە سەدا نەوەدی داهاتی ساڵانەی عێراق لە پیشەسازی نەوت و گازی وڵاتەکەدایە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

مەترسیدارترین تیرۆرست لە کەمپی هۆل کوژرا
پێشت مەترسیدارترین تیرۆرست لە کەمپی هۆل کوژرا
بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان لە عێراق پەسەند کرا
دواتر بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان لە عێراق پەسەند کرا
ەیوەندیدار