مەترسیدارترین تیرۆرست لە کەمپی هۆل کوژرا



هەسەدە کوژرانی مەترسیدارترین تیرۆرستی داعشی لەناو کەمپی هۆل راگەیاند کە ناسراوە بە ئەبو معاویە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، ھێزەکانیان بەھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکیان لەناو کەمپی ھۆلدا ئەنجامداوە و تیایدا “ئەبو عوبەیدەی عێراقی” یان کوشتووە، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین تیرۆرستەکان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەبو عوبەیدەی عێراقی کە بە “ئەبو مەعاویە” ناسراوە، بەمەترسیدارترین سەرکردەی داعش دادەنرا و بەرپرسی رێکخراوی داعش بووە لەناو کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژە بەوەشدەکات،  ئەو تیرۆرستە بەرپرسی ھەموو ئەو ھێرشانە بووە کە لەماوەی رابردودا کراونەتەسەر ھێزە ئەمنییەکان کە ئاسایشی کەمپی ھۆل دەپارێزن.

تورکیا ناوەندە تەندروستییەکان لە ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج
پێشت تورکیا ناوەندە تەندروستییەکان لە ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج
ئیسپانیا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە
دواتر ئیسپانیا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە
ەیوەندیدار