سامسۆنگ و نێتفلێکس لە زنجیرەی Squid Game هاوبەشی دەکەن



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هاوبەشی نوێی لەگەڵ نێتفلێکس ڕاگەیاند؛ وەک هاوبەشێکی فەرمی ئەزموونی نوقمکەر و ڕاستی داهاتوو دادەنرێت “Squid Game: The Trials” لە نێتفلێکسەوە، ئەزموونێک پێشکەش دەکات کە بەهۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سامسۆنگەوە بەرزکراوەتەوە؛ یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین شێوەکانی یاریکردن لە سەرانسەری نوێترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ و مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی.

هەوادارانی زنجیرەی “Squid Game” و “Squid Game: The Challenge”ی نێتفلێکس، کە ناوبانگی زۆر بەرفراوانیان بەدەستهێناوە؛ بەشداری لە دەرفەتەکەدا بکە بۆ چێژوەرگرتن لە ئەزموونێکی ناوازە کە ڕێگە بە سەردانکاران دەدات لە یارییەکان و چالاکییەکانی هاوشێوەی ئەوانەی لەم زنجیرانەدا وێنا کراون، ڕکابەری بکەن.

ئەزموونی نوقمکەری زۆر چاوەڕوانکراو و ناوازە “Squid Game: The Trials” ئێستا تا سەرەتای ساڵی نوێ بۆ سەردانکارانی لۆس ئەنجلۆس بەردەستە، لەگەڵ پلانی فراوانکردنی بەم زووانە بۆ شارە جیاوازەکانی جیهان.

چیۆلجی کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی فرۆشتن و بەبازاڕکردن بۆ یەکەی کارەکانی شاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاوبەشیکردن لەگەڵ نێتفلێکس بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی پێشەنگانەی کات بەسەربردن و لەم چوارچێوەیەدا ڕاگەیاند: “بە کوالێتی وێنەی سەرسوڕهێنەری شاشەی Neo QLED 8K، هەواداران و بەشداربووان دەرفەتیان دەبێت بۆ کارلێککردن و خۆنوقمکردن لەگەڵ ناوەڕۆکەکەدا و دروستکردنی یادەوەری لەبیرنەکراو”.

“Squid Game: The Trials” لەناو هەر یارییەکدا لە تەلەفزیۆنی پێشکەوتووی سامسۆنگ و ئامێرە مۆبایلەکانی گالاکسی کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوقمکەر و کارلێککارانە پێشکەش بکات، وە بەشداربووان بە دەوری ناوچە دیمۆکاندا دەسوڕێنەوە کە بە شاشەکانی پێشەنگی سامسۆنگ Neo QLED 8k و 4k و The Frame دەورە دراون، کە بە شێوەیەک دروستکراون کە تامەزرۆیی و وروژاندن لە یارییەکاندا بەرز بکەنەوە.

شاشەی پێشەنگی Neo QLED 8K لە کەشێکی پێشوازیکردندا بەخێرهاتنی میوانەکان دەکات لە دەرگای چوونە ژوورەوە بە پیشاندانی کلیپی ڕیکلامی بۆ زنجیرەی “Squid Game: The Challenge” و شاشەی Neo QLED بە چارەسەرکەریNeural Quantum بە کوالێتی 8k کاردەکات، و شاشەکە ناوەڕۆکەکە بەرز دەکاتەوە بۆ ڕوونییەکی سەرسوڕهێنەری 8k لە کاتی ڕاستەقینەدا، ڕێگە بە بەشداربووان دەدات دەستبەجێ خۆیان نوقم بکەن لە ئەزموونی زیندوو و پڕ لە وردەکارییەکانی جیهانی “Squid Game”.

هەروەها سەردانکاران دەتوانن چێژ لە نوێترین داهێنانەکانی مۆبایلی سامسۆنگ وەربگرن لە ڕێگەی ئەزموونی جۆراوجۆر لەگەڵ مۆبایلەکانی Galaxy Z Flip5 و Galaxy S23 Ultra. سامسۆنگ دەرفەتەکان بۆ ئەزموونکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا دەڕەخسێنێت بە تێکەڵکردنی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی لەگەڵ ناوازەترین و دیارترین دیمەنەکانی “Squid Game”.


ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی بەبازاڕکردن بۆ ئەزموونەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕاگەیاند: “هاوبەشییە درێژخایەنەکەی نێوان سامسۆنگ و نێتفلێکس لەسەر بنەمای ئامانجێکی هاوبەشە، کە بریتییە لە دەوڵەمەندکردن و هاندانی هەستی مرۆڤەکان و پاڵنانییان بۆ دۆزینەوەی جیهانی نوێ. لە ڕێگەی پەیوەندییە کراوەکانمانەوە کە لەسەر بنەمای هاوکاری هاوبەش دامەزراون، ئەزموونی نوێ و نوقمکەر دروست دەکەین”.

لەکاتی یاریکردنی یاری “گڵۆپی سوور، گڵۆپی سەوز” لە “Squid Game”دا،کە هەمیشە بەناوبانگە، مۆبایلی Galaxy S23 Ultra ساتەوەختە سەرەکییەکانی یاریکردن هەڵدەگرێت بە بەکارهێنانی Hyperlapse بۆ ڤیدیۆ و وێنەی کوالێتی بەرز.

بەهۆی ئەو وردبینییەی کە لە توانایدایە، S Pen وەک توخمێکی گرنگ لە ئاڵانگاریەکەی یاری دیجیتاڵی داڵگۆنادا کاردەکات، کە یارمەتی یاریزانەکان دەدات دەست بکەن بە ئەرکە سەرنجڕاکێشەکەی بڕینی شێوەی ورد لە شیرینییە کۆرییەکاندا.

سەردانکاران دەتوانن چێژ لە یارییەکە وەربگرن لەسەر شاشەی زۆر فراوانی نوقمکەری گالاکسی S23 Ultra و بە پێنج ئاستی سەختی ئاڵانگاری خۆیان بکەن، لە هەمان کاتدا یاریزانەکان دەتوانن ڕیزبەندی خۆیان بەرامبەر بە ڕکابەرەکانیان لە لیدەربۆردەکەدا بزانن. جگە لەوەش دەتوانرێت S Pen بەکاربهێنرێت بۆ گرتنی وێنەی ناو یارییەکە بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی یاریکردنت بڵاوی بکەیتەوە.


بەشداربووان دەتوانن وێنەی هەردوو یارییەکە دەستبەجێ لە ڕێگەی تایبەتمەندی Quick Share هاوبەش بکەن، یان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە دایبەزێنن. هەروەها کۆشکێکی سێڵفیی FlexCam بەردەست دەبێت، کە تایبەتمەندی FlexCam ی Galaxy Z Flip5 ڕێگە بە سەردانکاران دەدات سێڵفی بەبێ دەست لە گۆشەنیگای جیاوازەوە بگرن و بۆ چوارچێوەیەکی تایبەت دایبەزێنن.

دوای تەواوبوونی یارییەکان، بەشداربووان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هۆڵی VIP، لەوێ دەتوانن لە ڕێگەی شاشەی 85 ئینچیی The Frame’s بەدواداچوون بۆ ئاڵانگاریە بەردەوامەکانیان بکەن. تەلەفزیۆنی “لایف ستایل” کە بە نوێترین تەکنەلۆژیای Matte Display بەهێزکراوە،؛ ئەزموونێکی بینینی نایاب پێشکەشی دەکات کە کەشوهەوای “پیاوی پێشەوە”ی زنجیرەکە وەرئەگرێت.

بەردەست بوون
هەوادارانی بەرنامەی “Squid Game: The Trials”ی نێتفلێکس دەتوانن زانیاری زیاتر بەدەست بهێنن و بلیتی فیلمی “Squid Game: The Trials” لە لۆس ئەنجلۆس لە بەستەری https://www.netflix.com/tudum/squid-game-the-trials بکڕن، یان لە لە ڕێگەی ماڵپەڕی Ticketmaster.com، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا بلیتەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە ساڵی نوێدا بەردەستە.

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دوو کەسی مەدەنی لە لوبنان گیانیان لەدەستدا
پێشت لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دوو کەسی مەدەنی لە لوبنان گیانیان لەدەستدا
بانکی ناوەندی زۆرترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی زۆرترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار