“ئیسرائیل لە گەڵ عێراق و 5 بەرەی تردا لە شەڕدایە”



یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕووبەڕووی شەڕێکی فرە بەرەی دەبێتەوە، و وەڵامی ٦ بەرەی شەڕی داوەتەوە.

گلانت لە سەرەتای دانیشتنی لیژنەی کاروباری دەرەوە و ئاسایش لە کنێست وتی: ئێمە لە چەند بەرەیەکدا شەڕ دەکەین، ئاماژەی بە بەرەی کەرتی غەززە، کەرتی ڕۆژئاوا، لوبنان، سوریا، عێراق و یەمەن، جگە لە ئێران کرد.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ئێمە وەڵامی شەش لەو بەرانەمان داوەتەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک دژی ئێمە کاربکات دەبێتە ئمانجمان و وەلامی دەدەینەوە،

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا هات کە ئیسرائیل لە چاوەڕوانی هەر وەڵامێکی ئێراندا لە ئامادەباشیدا بوو، دوای ئەوەی تاران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کوژرانی عەمید ڕادی موسەوی، باڵاترین ڕاوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریای کرد، کە بە وتەی بەرپرسانی ئێران دوێنێ لە هێرشێکی موشەکی ئیسرائیلدا کوژرا.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی پشتڕاستی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری ئێران ئامادە دەکات،

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هەروەها ڕەتیکردەوە کە تەلئەبیب دەستی لە کوشتنی ئەو ژەنەراڵە ئێرانییەدا هەبێت.

ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد ، کە ماڵەکەی موسەوی بە مووشەک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردۆتە ئامانج، دوای گەڕانەوەی لە باڵیۆزخانەی ئێران.

سوپای پاسداران بەڵێنی بە ئیسرائیل دا کە باجی کوشتنەکەی بدات.

جێگای سەرنجە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچەیی ترسیان لە فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکە هەبووە، بەتایبەتی بە هاتنە ناوەوەی حزبوڵڵا لە لوبنان و حوسییەکان لە یەمەن و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بۆ ناو هێڵی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.

پێشەوا هەورامانی: ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەكان نەبێت بیر لە چارەسەری دیكە دەكەینەوە
پێشت پێشەوا هەورامانی: ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەكان نەبێت بیر لە چارەسەری دیكە دەكەینەوە
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ماوەیەک ڕاگیران
دواتر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ماوەیەک ڕاگیران
ەیوەندیدار