گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ماوەیەک ڕاگیران



بەهۆی هێرشەکانی سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ماوەیەک راگیران.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، هاوکات سەر لەبەیانی ئەمڕۆش، بە ١٢ موشەک هێرشکرایەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەولێر.

لەبەر مەترسی هێرشی تر و پاراستنی گیانی گەشتیاران، ماوەی چەند کاتژمێرێک سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران، کە لە نێویاندا چەند گەشتێک بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا هەبوون.

هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئیدانەی هێرشی ئەمڕۆ بۆسەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەن، کە برینداری لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی پەکخستنی کارەکانی فڕۆکەخانەکە.

ئەمریکاش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە کراوەتە سەر بنکە و پێگەکانیان، بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر سێ بنکەی گروپە چەکدارەکان لە عێراق.

ئەمریکا دووپاتیشیکردەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی هێزەکانیان و دامەزراوەکانیان لە سەرتاسەری عێراق و هەر شتێک پێویست بکات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە جێبەجێی دەکەن.

“ئیسرائیل لە گەڵ عێراق و 5 بەرەی تردا لە شەڕدایە”
پێشت “ئیسرائیل لە گەڵ عێراق و 5 بەرەی تردا لە شەڕدایە”
“حكومەتی هەرێم بەڵێنی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پلەبەرزكردنەوەی داوە”
دواتر “حكومەتی هەرێم بەڵێنی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پلەبەرزكردنەوەی داوە”
ەیوەندیدار