وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد



وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ کرد كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو كه‌سوكاره‌كانیان نۆ ڕۆژیان به‌بێ پچڕان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هۆی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ و بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران و به‌سه‌ربردنی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌نێو خانه‌واده‌كانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ده‌توانن له‌ ڕۆژانی ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ تاوه‌كو ٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤ بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و پشووی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانەکانیان به‌سه‌رببه‌ن، ئه‌و ماوه‌یه‌یان به‌ بچڕان بۆ هه‌ژمار ناكرێت.

پێشتریش له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن، ده‌توانن بۆ جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌ ماوه‌ی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ تاوه‌كو ٢٨ی هه‌مان مانگ بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ پچڕان بۆیان هه‌ژمارده‌كرێت.

تۆمەتبارێک بە پاسێکەوە دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێک بە پاسێکەوە دەستگیرکرا
پارێزگاری سلێمانی: ئێستا ئێمە لە ساڵی 1991داین و لە کەمپدا دەژین
دواتر پارێزگاری سلێمانی: ئێستا ئێمە لە ساڵی 1991داین و لە کەمپدا دەژین
ەیوەندیدار