تۆمەتبارێک بە پاسێکەوە دەستگیرکرا



لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە دەستی بەسەر پاسی هاووڵاتییەکدا گرتبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکی لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك دەستگیركراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكی نەفەرهەڵگر (پاس)دا گیرا .

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەکەی لای كەسێك داناوە لەئێستادا نایداتەوە و شاردویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .

ئەوەشیختەڕوو کە ئێستادا تۆمەتبار ( أ،م،ق لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دادەبەزێت
پێشت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دادەبەزێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ەیوەندیدار