پارێزگاری سلێمانی: ئێستا ئێمە لە ساڵی 1991داین و لە کەمپدا دەژین



پارێزگاری سلێمانی ڕەخنە لەو دۆخە خراپە دەگرێت کە ڕووبەڕووی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و ژیان لە هەرێمدا بە ژیانی لە کەمپ دەچووێنێت و دەشڵێت: “ئێستا ئیمە لە ساڵی 1991دا دەژین”.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕەخنەی لە دۆخی خراپی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان گرت و وتی: “ئێستا ئێمە لە ساڵی 1991داین، بەڵام لەگەڵ شتە خراپەکان(ی ئەو کاتە) و بە بێ شتە باشەکانی”.

وتیشی: “ئێستا ئێمە لە کەمپدا دەژین، بەڵام نەك لە کەمپەکانی تورکیا و ئێران، بەڵکو لەسەر خاکی خۆمان” و داواشی کرد ئەو داهاتەی لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کۆدەکرێنەوە بۆ هاووڵاتییان خەرج بکرێت، نەك بۆ حزب و بەرپرس و بنەماڵە.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە بە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە، بایکۆت و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەرەنجامی خراپیی ئیدارەدان و نەدانی مووچە و بودجە دروست بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا هەڤال ئەبوبەکر هیوای خواست لە ساڵی 2024دا پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە و بەشێك لەو قەیرانە داراییانە چارەسەر بکرێن کە “بە هۆی خراپی ئیدارەدانی پارەوە دروست بوون”.

ڕوونیشیکردەوە کە پێشنیازی بۆ حکومەتی هەرێم کردووە، پارەی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر ئەو کارتە ئەلیکترۆنییەی کە لە پڕۆژەی “هەژماری من”دا بۆ فەرمانبەران دروست دەکرێت و بۆ ئەوەی متمانە لە نێوان خەڵك و دەسەڵاتدا دروست بێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشیخستەڕوو کە داوایکردووە فەرمانبەران بتوانن لە ڕێی ئەو پارە پاشەکەوتکراوەی دەخرێتەوە سەر کارتی “هەژماری من” کرێی خزمەتگوزارییەکان بدەن.

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە دەسەڵاتداران کرد هەرێمی کوردستان نەگلێنن لە شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و وەك ئاماژەدانێكیش بۆ ئەگەری ڕوودانی نەهامەتی وتی: “ئەگەر وا نەکەین ئێمە لە ئۆکرانیا و غەززە و کەرکووك نازدارتر نین”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە ٥٥٠ تۆنە
دواتر بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە ٥٥٠ تۆنە
ەیوەندیدار