نوێنەری پەیەدە تایبەت بۆ خەڵک: ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر مەترسی هێرشەکاندایە



هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا دەیان ناوەندی خزمەتگوزاری کراونەتە ئامانج و وێران کراون، هاوکات تا ئێستا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

دکتۆر جاویدان حەسەن، نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا تایبەت بە (خەڵک) ڕایگەیاند، تورکیا لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هێرشەکانی دەستپێکردووە و ڕۆژانە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕێگەی: بۆردوومان، تۆپباران و دروستکردن و پشتگیرکردنی گروپی چەکداری بە ئامانج دەگرێت .

سەبارەت بە هۆکاری هێرشەکان ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا دەیەوێت سیستمی دیموکراسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەناوببات تا نەتوانێت پێداویستییەکانی خەڵک دابینبکات، تورکیا لەناوخۆدا چەندین قەیران و گرفتی هەیە، بەڵام بە ئەنجامدانی هێرشەکان لەدەرەوەی خاکی خۆی دەیەوێت قەیرانەکان بشارێتەوە، هاوکات پەسەندکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکی دیکەی هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد لاواز بکات.

وتیشی، تورکیا لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات، سوودی لەوەبینیووە کە لەڕووی میدیاییەوە لەسەر ئاستی جیهان چاوەکان لەسەر شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستینن.

هاوکات جاویدان حەسەن، ئەماژەی بە زیانی هێرشەکان کرد و وتی، ئەو ناوچانەی بە ئامانجی دەگیرێن بریتین لە ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوای کوردستان: لە وێستەگەکانی نەوت و کارەبا، نەخۆشخانە و قوتابخانەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە پشووی فەڕمی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەنراوە بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو شوێنانەی تایبەتن بە خزمەتگوزاری گشتی، هەروەها بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، چونکە چونکە ناکرێت خوێندکارەکان بچن بۆ قوتابخانە درۆن لێیان بدات.

ڕۆژانە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا خەڵکی سڤیڵ دەبنە قوربانی، لە ماوەی دوو ڕۆژدا  لە ڕێگەی ٣٢ هێرشی ئاسمانییەوە ١٨ شوێنی جیاوازی ژێرخانی مەدەنی بە ئامانگ گرتووە و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسیش برینداربوون.

تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە هێرشە ئاسمانییەکانی دەستپێکردووە، زیانێکی گەورەی ئابووری و گیانی بە ڕۆژئاوا گەیاندووە، بەبەرچاوی جیهانەوە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجامدەدات.

 

حکومەتی عێراق هەڵوێستی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا ڕاگەیاند
پێشت حکومەتی عێراق هەڵوێستی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا ڕاگەیاند
ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە
دواتر ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار