حکومەتی عێراق هەڵوێستی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا ڕاگەیاند



حکومەتی عێراق دژی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانان دەوەستێتەوە و بۆردومانەکەی ئەمریکاش بۆ سەر بارەگاکانی ئەو گروپانە ئیدانە دەکات.

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییانە دەکات کە دەستدرێژی دەکەنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و ئەو شوێنانەی کە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتانی دۆستیان تێدا جێگیرکراون، “پێشتریش ئەم دەستدرێژییانەمان بە دوژمنکاریی بۆ سەر سەروەریی دەوڵەتی عێراق دەستنیشان کرد”.

ڕاشیگەیاند، حکومەتی عێراق لە هەمان کاتدا هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییە عێراقییەکان ئیدانە دەکات کە بووە هۆی “شەهیدبوونی کارمەندێك و برینداربوونی 18ی دیکە کە مەدەنیشیان لە نێودایە”.

حکومەتی عێراق ئاماژەشیدا بەوەی بۆردومانەکەی ئەمریکا کاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەبێت و “ڕێگەکانی گەیشتن بە لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاڵۆز دەکات”.

جەختیشیکردەوە لەوەی ڕێ نادەن بە هیچ کارێك کە ببێتە هۆی تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی کە لە دوای شکستهێنان بە داعش هاتووەتە ئاراوە.

ئەم هەڵویستەی حکومەتی عێراق دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ ئەمریکا لە کاردانەوەی هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، سێ هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند پێگەیەکی میلیشیاکانی حزبوڵا و نوجەبای سەر بە ئێران.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێردا سێ سەربازیان برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

نرخی دۆلار بەرزبوەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبوەوە
نوێنەری پەیەدە تایبەت بۆ خەڵک: ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر مەترسی هێرشەکاندایە
دواتر نوێنەری پەیەدە تایبەت بۆ خەڵک: ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر مەترسی هێرشەکاندایە
ەیوەندیدار