شارەزایەکی کەشناسی: تا سەرەتای مانگی نوێ، ئەگەری بارانبارین نییە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند، تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەم لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین نییە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری و چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای سوور لە سبەی ئێوارەی سێشەمە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای سعودیە کەشێکی ناجێگیر سەرھەڵئەدات و ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز، تەرزە و بارانێکی زۆر دەبێت و لەھەندێ ناوچەشدا لافاو دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، کاریگەریەکانی شەپۆلەکە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە فراوان دەبێت و دەگاتە ناوچەکانی باکووری سعودیە و زۆربەی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراقیش دەگرێتەوە بە تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە لەم ناوچانەشدا کاریگەری بەرێژەی جیاواز دەبێت .

وتیشی، بەھۆی بەھێزی ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لەسەر تورکیایە و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە دەبێتە ھۆی بەربەست لەبەردەم ھاتنی ھەوری نزم و باراناوی بۆ ناوچەکانمان و تەنھا ھەوری مامناوەند بۆ بەرزی بێ باران لە پاشماوەی سەرەوەی ھەورە باراناویەکان لە ناوچەکانی عێراقەوە دەگات بەناوچەکانمان بۆیە تا کاتێکی نادیار تا سەرەتاکانی مانگی کانوونی دووەمی داھاتوو کەشی ھەرێمی کوردستان بەگشتی بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و ئەگەری بارانبارینمان نابێت.

 

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
دژە تیرۆری عێراق لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە
دواتر دژە تیرۆری عێراق لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار