دژە تیرۆری عێراق لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆح سێشەممە، دەزاگای دژە تیرۆری عێراق (CTS) لینکی پڕکەردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی لە دەزگاکە بڵاوکردەوە کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن  فۆڕم بەمەبەستی دامەزراندنیان لە دەزگای دژە تیرۆری حێراق پڕ بکەنەوە.

دەزگای دژە تیرۆر (CTS) ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کەسانەی لە دەزگاکە دادەمەزرێن پلەیان سەرباز دەبێت.

هاوکات، لینکی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆڕم بەمەبەستی دامەزراندن لە دەزگاکەدا بە پلەی سەرباز و لەژێر ناوی (سەرەتایەک بۆ خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت) لە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە کاراکراوە و هەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە، شەوی پێنجشەممە کاتژمێر ١٢ لینکەکە دادەخرێت. بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دەزگای دژە تیرۆر پێویستە ئەوکەسانەی فؤڕمەکە پڕدەکەنەوە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدابێت:

یەکەم: پێویستە ئەو کەسەی ئارەزووی دامەزراندن لە دەزگاکە دەکات دایک و باوکی عێراقیبن.

دووەم: پێویستە تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ بێت.

سێیەم: خاوەنی ناوبانگێکی باش بێت.

چوارەم: دەبێت توانای جەستەیی باش بێت و گرفتی تەندروستی نەبێت.

پێنجەم: پێشینەی تاوانی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی نەتەوەیی نەبێت، هاوکات پێویستە بەتاوانی شەرەف حکوم نەدرابێت.

شەشەم: پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی سەرەتایی بێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک لە لینکەکە بکە

https://ur.gov.iq/index/org-service/10085

شارەزایەکی کەشناسی: تا سەرەتای مانگی نوێ، ئەگەری بارانبارین نییە
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: تا سەرەتای مانگی نوێ، ئەگەری بارانبارین نییە
“زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان لابەرن با زەرەرمەند نەبن”
دواتر “زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان لابەرن با زەرەرمەند نەبن”
ەیوەندیدار