بایدن لە وەڵامی هێرشەکەی هەولێردا فەرمانی بۆردومانکردنی میلیشیاکانی دا



لە وەڵامی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، چەند پێگەیەکی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق بۆردومان کران.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان فەرمانی ئەنجامدانی سێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵای عێراقیی و گروپەکانی دەرکرد، ئەویش وەك وەڵامێك بۆ ئەو هێرشەی کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەولێر و بە هۆیەوە سێ سەرباز بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئەمریکای لە هێرشەکەی هەولێر ئاگادارکردەوە و ئەویش فەرمانی ئەنجامدانی بۆردومانەکەی داوە.

لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕوونیکردەوە، بۆردومانەکە وەڵامی ئەو هێرشانەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بوون کە لە عێراق و سووریا دەیکەنە سەر ئەمریکییەکان، لە نێویشیاندا هێرشێکی حزبوڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی کە کردیانە سەر بنکەی ئاسمانیی هەولێر و بەهۆیەوە سێ ئەمریکی برینداربوون، برینی یەکێکیان سەختە.

ئەمڕۆش میدیای میلیشیاکانی سەر بە ئێران بڵاویکردەوە کە لە بابل هێرشکراوەتە سەر بنکەکانیان و ژمارەیەك چەکداریشیان برینداربوون.

دوێنێ دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

مەزڵوم عەبدی: تورکیا سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
پێشت مەزڵوم عەبدی: تورکیا سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەگەر بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەنجام نەگات ئارامی نامێنێت
دواتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەگەر بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەنجام نەگات ئارامی نامێنێت
ەیوەندیدار