سێ دادوه‌رى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار دەبن



سێ دادوەری دادگای پێدواچوونەوە لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکار دەبن.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، هەریەك لە  جاسم جه‌زا جافر، جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا و تاهیر عه‌لى حه‌سه‌ن بۆ ئه‌نداميه‌تيى لە دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا سوێندى ياسايييان خوارد.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی دوای ڕێوڕەسمەکە لە دیداێکی لەگەڵ دادوەرەکاندا “جه‌ختى له‌ پارێزگارى و پشتيوانيى ته‌واوى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ ببێته‌ مايه‌ى جێبه‌جێبوونى دادوه‌رى، هه‌روه‌ها جێى دڵنيايى و متمانه‌ى هاووڵاتيان”.

ڕوونیشیکردەوە کە له‌ چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ريدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له‌ ماده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ يه‌كى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و سێ دادوه‌ره‌‌ بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كرد.

 

زۆرگڤان، بووکی پایز
پێت زۆرگڤان، بووکی پایز
گەشتی عومڕە بە ڕێگای وشکانی دەستیپێکرد
دوات گەشتی عومڕە بە ڕێگای وشکانی دەستیپێکرد
پەیوەندیدار