“دەبوو لەبری وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیاکان بۆ خۆمان، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرایە”



جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبوو لە بری ئەوەی ملیاران دینار لە کۆمپانیاکان بۆ خۆمان وەربگرین، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهید و تێکۆشەر و کەمئەندامان دروستبکرایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شەش یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەشی خێزانی شەش شەهید کرا کە لەلایەن سەرمایەدارێکی سلێمانییەوە دابینکرابوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لەو سەرمایەدارەکە کرد کە ئامادەش نەبووە ناوی بهێنرێت.

شێخ جەعفەر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردسات نیوز ڕایگەیاند دەبوو حکومەت پلانێکی هەبووایە بۆ ئەوەی ساڵانە یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکات.

وتیشی: دەبوو لە بری ئەوەی پارە لە کۆمپانیاکان وەربگرین و بچێتە گیرفانی خۆمانەوە، کە ڕەنگە بە ملیاران دینار وەرگیرابێت، ڕێژەیەکی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کۆمپانیاکان بۆ ماڵە شەهید و تێکۆشەر و کەمئەندامان تەرخان بکرایە.

بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە؛ نرخەکەی ڕوو لە دابەزینە
پێشت بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە؛ نرخەکەی ڕوو لە دابەزینە
پەیوەندی حانۆکا لەگەڵ موعجیزەی زەیت و مۆم چییە؟
دواتر پەیوەندی حانۆکا لەگەڵ موعجیزەی زەیت و مۆم چییە؟
ەیوەندیدار