پەیوەندی حانۆکا لەگەڵ موعجیزەی زەیت و مۆم چییە؟



پیرۆزی مانگی کانوونی یەکەم بۆ جولەکەکان و بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەربازانی ئیسرائیل لەسەرەتای ئەم مانگەدا دەنگۆی بەدوای خۆیدا هێنا، کە سەربازانی ئیسرائیل لەسەر بڵندگۆیەک لەناو یەکێک لە مزگەوتەکانی ئۆردوگای جێنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گۆرانی حانۆکا دەڵێنەوە: “هاتووین تاریکی دەربکەین”.

 

حانۆکا جەژنێکی جولەکەکانە کە لە مانگی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت

حانوکا جەژنێکی جولەکەکانە، بە جەژنی “ڕووناکی” یان “دەستپێکردن” ناودەبرێت، ساڵانە لە ٢٥ی مانگی کیسلێڤ بەڕێوەدەچێت، کە مانگی نۆیەمی ساڵنامەی عیبرییە، لە ڕۆژمێری زاینیی دەکەوێتە دەکەوێتە ٧ی کانوونی یەکەم.

جەژنی حانۆکا ماوەی ٨ ڕۆژ دەخایەنێت، جولەکەکان شەوان بە داگیرساندنی مۆم، نوێژی تایبەت و ئامادەکردنی خواردنی سورەکراو ئاهەنگ دەگێڕن.

 

جەژنی حانۆکا بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

جەژنی حانۆکا بۆ یادکردنەوەی “سەرکەوتنی ڕۆڵەی هاسمۆنییەکان” لە ڕاپەڕینیان دژی “سلوقییەکانی یۆنانی” لەو قۆناغەی کە پێی دەوترێت “سەردەمی دووەمی پەرستگاکان” بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەوەی جولەکەکان بانگەشەی دەکەن، لە ماوەی سەدەی دووەمی پێش زایین، سلوقییەکان “یۆنانیەکانی سوریا” فەرمانڕەوایی خاکی پیرۆزیان کردووە و هەوڵیانداوە جولەکەکان ناچار بکەن کە کولتوور و بیروباوەڕی یۆنانی قبوڵ بکەن.

جولەکەکان لەو سەردەمەدا گروپێکیان بە سەرۆکایەتی “یەهودا مەکابی” پێکهێنا و توانیان یۆنانیەکان دەربکەن و ئەو پەرستگایەی هەبووە نۆژەنی بکەنەوە.

موعجیزەی مۆم و زەیتی زەیتون چییە؟

بەپێی هەمان چیرۆک، دوای سەرکەوتن بەسەر یۆنانیەکان، جولەکەکان گەڕانەوە بۆ ڕووناککردنەوە و داگیرساندنی مۆمی حەوت لقی ناو پەرستەگاکە کە پێی دەوترا “مێنۆرا”.

جولەکەکان سەریان سوڕما لەوەی کە تەنها دەفرێکی زەیتی زەیتون هەبوو کە تەنها بۆ یەک ڕۆژ بەشدەکات، چونکە یۆنانیەکان باقی دەفرەکانیان پیس کردبوو.

کاتێک مۆمدانەکەیان داگیرساند، سەریان سوڕما کە ڕۆنەکە کە بەشی یەک ڕۆژ بوو، بەڵام بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لەسەریەک مۆمدانەکەی بە داگیرساوی هێشتەوە، تا ئەوەی زەیتی نوێ ئامادەکرا.

لێرەوە جولەکەکان ناویان لێنا بە جەژنی “حانۆکا” و بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستیان کرد بە ئاهەنگگێڕان.

 

لێکدانەوەکانی تری چیرۆکی جەژنی حانۆکا

بەپێی ماڵپەڕە مێژوقوییەکان، هەندێک لە مێژوونووسانی مۆدێرن لێکدانەوەیەکی ڕیشەیی جیاواز بۆ چیرۆکی حانۆکا پێشکەش دەکەن.

لە ڕوانگەی ئەوانەوە،شەڕێکی ناوخۆیی لە قودس لە سەردەمی ئەنتیۆکۆسی چوارەمدا لە نێوان دوو ئۆردوگای جولەکەکاندا سەریهەڵدا:

ئەوانەی کە خۆیان لەگەڵ ئەو کولتوورە باڵادەستەدا ئاسمیلە کرد، دابونەریتی یۆنانی و سریانییان گرتەبەر وە بڕیاریان دا یاسا و نەریتی جولەکەکان بسەپێنن، تەنانەت ئەگەر بە زۆریش بووبێت.

لە کۆتاییدا نەریتخوازەکان زاڵ بوون، چونکە شانشینی هاسمۆنییەکان بە سەرۆکایەتی مەکابی برای یەهودا و نەوەکانی، کۆنترۆڵی خاکی ئیسرائیلیان لە سلوقییەکان وەرگرتەوە و بۆ زیاتر لە سەدەیەک شانشینییەکی سەربەخۆی جولەکەکانیان پاراست.

 

کەشوهەوای ئاهەنگ گێڕانی حانۆکا بە چ شێوازێکە؟

جەژنی حانۆکا لە دەوری داگیرساندن و ڕووناککردنەوەی “مێنۆرا” نۆ لقەکەی دەسوڕێتەوە کە بە زمانی عیبری بە هانۆکا ناسراوە.

لە هەریەکێک لە هەشت شەوی جەژندا دوای خۆرئاوابوون مۆمێکی دیکە بۆ مێنۆرا زیاد دەکرێت، مۆمی نۆیەم کە پێی دەوترێت “شەماش” بۆ داگیرساندنی ئەوانی تر بەکاردێت.

دابونەریتەکانی ئاهەنگەکان بریتین لە خوێندنەوەی دوعا، بەتایبەتی ئەو دوعایانەی کە ئاوازێکی نەریتییان تێدایە، هەروەها وتنەوەی هەندێک گۆرانی ئایینی، بەو پێیەی موعجیزەی حانۆکا پەیوەندی بە زەیتەوە هەیە، لەم ڕۆژەدا جولەکەکان تەنها ئەو خواردنانە دەخۆن کە لە زەیت-دا سووردەکرێتەوە.

“دەبوو لەبری وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیاکان بۆ خۆمان، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرایە”
پێشت “دەبوو لەبری وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیاکان بۆ خۆمان، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرایە”
کڵێساکانی سووریا ئاهەنگەکانی کریسمس هەڵدەوەشێننەوە
دواتر کڵێساکانی سووریا ئاهەنگەکانی کریسمس هەڵدەوەشێننەوە
ەیوەندیدار