بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە؛ نرخەکەی ڕوو لە دابەزینە



چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق ڕووی لە دابەزین کردووە، هاوکات نرخی ١٠٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە لە ١٥٠ هەزار دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت و زیاتر لە ١٠٠٠ دیناری لێبووەتەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بەهاکەی ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی زۆری دۆلاری بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو خستەبازاڕەوە کە  ٢٠٩ ملیۆن، ٢٠٢ هەزار و ٦٨٤ دۆلارە، لەو بڕەش ٢٨ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بووە.

هاوکات لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی دۆلار نا سەقامگیری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هاووڵاتییان لە دابەزینی بەهای دینار نیگەران بوون، بەڵام بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتەبەر.

کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و بارانی ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و بارانی ڕاگەیاند
“دەبوو لەبری وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیاکان بۆ خۆمان، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرایە”
دواتر “دەبوو لەبری وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیاکان بۆ خۆمان، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرایە”
ەیوەندیدار