هاووڵاتییان لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێنەوە



بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، پسوڵەی كاغەزی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان نامێنێت و دەبێت بە كارتی ئەلیكترۆنی و وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، ” ئەمە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە”.

وەزارەتى بازرگانى عێراق بڵاویکردەوە، بەستنەوەى بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بە کارتى ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی باشترکردنى ماددە خۆراکییەکانی ناو سەبەتەى خۆراکی و زیادکردنی ماددەی نوێ، لەگەڵ زانینى جۆر و بڕی ئەو ماددانەی کە لە سەبەتە خۆراکییەکەدا هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تالیب حەسەن نیعمەت، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند، “بڕیاردان لە بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بوو لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو کە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو”.

جەختیشی کردەوە، لەسەر ئامادەیی هەردوولا بۆ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێکی هاریکاری و وردبینی لەسەر بنەمای داتای کارتی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی لەلایەن هاووڵاتییان.

هەر لە هەمان چوارچێوەدا باسی لەوەکرد، پێویستە هاووڵاتیان پێداچونەوە بە بەشەکانی ڕەگەزنامەی وەزارەتی ناوخۆی بەغدا و پارێزگاکاندا بکەن بەمەبەستی دەرکردنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوانەی کە تا ئێستا نییانە.

تالیب حەسەن نیعمەت، ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی چەندین سوودی هەیە و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە، ڕێگەنادات بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بفەوتێت یاخود دووبارە وەربگیرێتەوە، هاوکات هاووڵاتییان دەتوانن دڵنیاببنەوە لە خۆر و بڕی ماددە خۆراکییەکان.

ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا بەرزبووەوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیشیان درا
پێشت ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا بەرزبووەوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیشیان درا
جەمال کۆچەر نوێترین هەنگاوی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
دواتر جەمال کۆچەر نوێترین هەنگاوی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار