دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌



بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر دوو سكاڵای تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم و وه‌زیری دارایی تۆماركراون.

ئاماژە بەوەکراوە، سکاڵاکە لەلایەن چوار فه‌رمانبه‌ری خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم و وەزیری دارایی تۆماركراون.

ئەو کەسانەی سکاڵاکەیان تۆمارکردووە داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵی کردووە هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پابه‌ند بكات به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی بۆ جاری دووه‌م تاوتوێی سكاڵایه‌ك بکات كه‌ له‌لایه‌ن نۆ فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیری دارایی هه‌رێم تۆماركراوه‌.

داواکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی كردووه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بكات هەتا یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات به‌تایبه‌ت مادده‌كانی (٦، ٧، ٨ و ٩) و بڕیاری ڕاگرتنی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

کوێستان محەمەد ڕەتیدەکاتەوە ژنان بۆ کاری بەدڕەوشتی برابێتنە دەرەوەی چاکسازییەکان
پێت کوێستان محەمەد ڕەتیدەکاتەوە ژنان بۆ کاری بەدڕەوشتی برابێتنە دەرەوەی چاکسازییەکان
د. مەحمود عوسمان: دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان باش نییە و مەترسی هەیە
دوات د. مەحمود عوسمان: دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان باش نییە و مەترسی هەیە
پەیوەندیدار