بە نزیكەی سێ ملیار دینار دەروازەی نوێی “دیانای كۆن” دروست دەکرێت



لە ئیدارەی سۆران دەروازەیەکی نوێ بۆ دیانای کۆن دروست دەکرێت و تێچووی پڕۆژەکەش دوو ملیار و ٨٥٩ ملیۆن دینارە و سیمایەکەی جوان و شارستانی بە شارەكە دەبەخشێت.

یونس خورشید، سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لە ماوەی دوو مانگدا پرۆژەی دەروازەی دیانای كۆن جێبەجێ دەكرێت، پرۆژەی دەروازەكە بە هەموو لایەنەكانییەوە لە كاتی خۆیدا جێبەجێ دەكرێت و پێش سەریساڵ تەواو دەبێت، كارەكان بە شەو و ڕۆژ بە ئەندازیار و كرێكار و كۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێن، بۆیە لە 26ـی كانوونی یەكەم ئەم پرۆژەیە تەواو دەكرێت.”

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کە تەواوی کارمەند و کرێکارەکانی دەستی کاری ناوخۆیین، جێبەجێ دەکرێت و ٢٤ کاتژمێریش کاری تێدا دەکرێت.

محەممەد عەبدوڵا، هاووڵاتییە و وتی: “ئەم ژوورگەیەی دیانا پێشتر گرفتی ڕێكنەخراوی و پیسی هەبوو، بەڵام ئێستا حكومەتی هەرێم پرۆژەی دەروازەی بۆ دیانا جێبەجێ دەكات، ئەوەش خزمەتگوزارییەكی گرنگە و دەروازەكەی ڕاستەڕێ و جوان كردووە، كە سیمایەكی جوانی بە ناوچەكە بەخشیوە و سەلامەتیی شۆفێرانیش باشتر دەپارێزێت.”

ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە
پێشت ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە
دادگای کەرکووك 10 کەسی لەسەر ستایشکردنی بەعس سزا دا
دواتر دادگای کەرکووك 10 کەسی لەسەر ستایشکردنی بەعس سزا دا
ەیوەندیدار