“ئینستاگرام و فەیسبووك بابەتەکانی لایەنگری فەڵەستین سانسۆر دەکەن”



ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW)، بڵاویکردەوە مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و وەتساپە، لە دوای ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا درێژەی ھەیە، تا دێت ئەو بابەتانەی ناوەڕۆکەکانیان پشتیوانییە لە فەڵەستین لە ئینستاگرام و فەیسبووک بێ دەنگ دەکات.

لە ڕاپۆرتێکی ٥١ لاپەڕەییدا کە ڕێکخراوەکە لە ژێر ناوی “ئەو بەڵێنانەی مێتا نایباتەسەر: سانسۆری بەرنامە بۆداڕێژراوی ناوەڕۆکی فەڵەستینی لە ئینستاگرام و فەیسبووک” بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بە هەڵوێستی لایەنگری خاوەنی مێتا، مارک زوکەربێرگ دەکات بۆ ئیسرائیل لەو پلاتفۆرمانەی تۆڕی کۆمەڵایەتییدا.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەو بڵاوکراوانەی بە بەڵگە کردووە کە لە پلاتفۆڕمەکانی مێتادا سڕاونەتەوە و گوشاریان خراوەتەسەر و پەیوەستن بە لێدوانی ئاشتییانەی پشتیوانی فەڵەستین و مافەکانی مرۆڤی فەڵەستینییەکان لەگەڵ ئەو بابەتانەی لای ڕای گشتیی بوونەتە جێی مشتومڕ.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکەیدا کاری لەسەر هەزار و ٥٠ دۆسیەی سانسۆر کردووە کە لە زیاتر لە ٦٠ وڵات تۆمار کراوە.

بەو پێیەش مێتا بەڵێنەکانی لەبارەی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی و چاودێری ناوەڕۆکی بابەتەکان و بەرپرسیارێتییەکانی مافی مرۆڤی بەجێنەگەیاندووە.

جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووك کۆتایی هات
پێشت جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووك کۆتایی هات
سەرۆکی لیستی یەکێتی: ئامادەم ببم بە پارێزگاری کەرکووك
دواتر سەرۆکی لیستی یەکێتی: ئامادەم ببم بە پارێزگاری کەرکووك
ەیوەندیدار