داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت



ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاشکرا کرد.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردەوە کە بڕی بڕی 13 ملیار و 64 ملیۆن و 869 هەزار و 256 دینار بووە.

ڕوونیشکراوەتەوە كە 10 ملیار و 946 ملیۆن و 312 هەزار و 816 دیناری واتە 84% نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 548 ملیۆن و 998 هەزار و 240 دینار، واتە 12% بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ماڵپەڕی شەافیەتی بۆ ئاشکراکردنی داهاتی نانەوتی ڕاگەیاند، بەڵام بەرپرسانی پارتی لە حکومەت گومانیان هەیە لە ڕاستی ئەو داتایانەی لە ماڵپەڕەکەدا بلاودەکرێنەوە و بە فەرمی نایناسێنێت.

سەرۆکی لیستی یەکێتی: ئامادەم ببم بە پارێزگاری کەرکووك
پێشت سەرۆکی لیستی یەکێتی: ئامادەم ببم بە پارێزگاری کەرکووك
دادگای فیدراڵی دەربارەی سکاڵاکانی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی دەربارەی سکاڵاکانی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار