کەشناسی: گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت



پلەی گەرما دادەبەزێت و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسیش جگە لە باران، بەفریش لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی کاتەکاندا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش پێشبینی بەفربارین دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە گەرما بە نزیکەی 3-5 پلە نزمتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان زۆربەی کاتەکان هەوری باراناوی دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش کەمێك نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران : 8 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى 2023-12-22

وێنە؛ لە دەستپێکی زستاندا بەفر ئەم ناوچەیەی سپی کرد
پێشت وێنە؛ لە دەستپێکی زستاندا بەفر ئەم ناوچەیەی سپی کرد
نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار