نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە



بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و هەڕەشەکانی حوسییەکان بۆ سەر جموجوڵی کەشتییەکانی دەریای سوور، نرخی زێڕ و نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 74 دۆلار و 59 سەنت.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ هەڕەشەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەو کەشتییانە دەگەڕێتەوە کە بە دەریای سووردا تێپەڕ دەبن.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ بەرەوامە لە هەڵکشان و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەك گەیشتە دوو هەزار و 54 دۆلار، ئەویش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە باس لەوە دەکەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا بە نیازە دوو جار ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە.

کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەهای دۆلار لە جیهاندا دروست دەکات.

کەشناسی: گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی: گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
میلیشیاکانی عێراق: هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
دواتر میلیشیاکانی عێراق: هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
ەیوەندیدار