سحر و جادوو لە هەرێم قەدەغە دەکرێت و سزای بۆ دادەنرێت



وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دیاردەی سحر و جادوو قەدەغە دەکات و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،لەمەودوا بەپێی (ڕێنمایی یاسایی) دیارەدەی سحرو جادوو بنەبڕ دەکرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن ،

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ( ٥٣٣٢) لە ٢٧⁄ ١١⁄ ٢٠٢٣، کە لەڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان لەڕۆژی ١٤⁄ ١٢⁄ ٢٠٢٣، بڵاو کراوەتەوە، دیارەدەی سحرو جادوو و ھاوشێوەکانی کەپێچەوانەی بنەما ئاینیەکانە، بەھەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت،

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە،  فەرمانگەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ولایەنی جێبەجێکردن دەکات تاکو ئەو شوێنانە بەپاڵپشتی یاسایی دابخات و سەرپێچیکاران سزای توندی یاسایی وەردەگرن، ڕێنماییەکان بەم شێوەیەی خواراوە ” لەئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن.

لە ماوەکانی ڕابردوودا، هەواڵی بڕینی چەندین ئەندامی ئاژەڵان بڵاوبووەوە، کە بۆ مەبەستی سحر و جادوو بەکار دەهێنرا، لە بەر ڕۆشنایی ئەم بریارەدا لەمەولا ئەو دیاردەیە بنبڕ دەکرێت و چیتر ئاژەڵان نابنە قوربانی کردەوەکانی جادووکەران.

لە چیک چەندین کەس لەناو زانکۆیەکدا کوژران
پێشت لە چیک چەندین کەس لەناو زانکۆیەکدا کوژران
پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریدا
دواتر پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریدا
ەیوەندیدار