لە چیک چەندین کەس لەناو زانکۆیەکدا کوژران


پۆلیسی چیک ڕایگەیاند چەکدارێک لە ناو زانکۆیەکی پراگی پایتەخت ژمارەیەک کەسی کوشتووە و وبریندارکردووە و پاشان چەکدارەکە کوژراوە.
پۆلیسی پراگ پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە بە کاتی خۆجێی لەسەر تۆڕی ئێکس (توێتەری جاران) هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و داوای لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکە کرد لە شوێنی خۆیان بمێننەوە هەتا پۆلیس دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکات. وتیشی ژمارەیەک کەس کوژراون و دەیانی دیکە بریندارن.

دەزگاکانی ڕاگەیاند دەڵێن ڕووداوەکە لە کۆلێژی هونەری زانکۆی چارلز بووە. کەناڵی Nova TV ڕایگەیاند سەرەتا تەقینەوەیەک بووە و پاشان چەکدارێک لە سەربانی زانکۆکە بینراوە.
پۆلیس لە ناوچەی دەوروبەری زانکۆکە بڵاوبوونەتەوە و داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ڤیت ڕاکوشان، وەزیری ناوخۆی چیک بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی Czech TV وت هێشتا ڕوون نییە ئایە چەکدارێکی دیکە هەیە یان نا، داوای لە خەڵکی کرد گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانی پۆلیس بن.

سەرچاوە/

دەنگی ئەمریکا

 بەشێک لە زانیارییەکان لە فڕانس پرێسەوە وەرگیراون.

وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دیاریکرا
پێشت وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دیاریکرا
سحر و جادوو لە هەرێم قەدەغە دەکرێت و سزای بۆ دادەنرێت
دواتر سحر و جادوو لە هەرێم قەدەغە دەکرێت و سزای بۆ دادەنرێت
پەیوەندیدار