یەکەم بەرپرسی کورد بە هۆی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە دەستیلەکارکێشایەوە



بە هۆی کەمیی ژمارەی دەنگەکانیان، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن جەلیل بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی لەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ڕێژەی دەنگەکانمان لە چاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەمتر بووە و دەنگێکی کەممان هێناوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی بەرپرسیارێتی مەڵبەندی خانەقین ڕادەگەیەنم.

وتیشی: “ئەم هەڵبژاردنەش هیچ سەرکەوتنیک بۆ کورد نازانم لە ناو شاری خانەقین لەبەر ئەوەی یەک کورسیمان بە دەست هێناوە و ئەویش عەرەبە لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد حاجی مەحمود تەنها 397 دەنگی لە پارێزگای دیالە بەدەستهێناوە.

 

دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا
پێشت دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ١٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە
دواتر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ١٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە
ەیوەندیدار