عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی چەند پلە باڵایەکی دەرکرد



دەستەی دەستپاکی عێراق ژمارەیەک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسانی باڵا  ڕاگەیاند، کە وەزیر و پارێزگار دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو ٣٨ فەرمانی دەستگیر کردن و لێکۆڵینەوە بۆ بەرپرسە باڵاکان دەرچووە و دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ، لەناو فەرمانەکاندا ٣٤ یان ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵا کراون کە دوو وەزیری پێشوو، سێ پارێزگار، ١٠ بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و ١٦ بەرپرسی پێشوو، ھەروەھا ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەن و ژمارەیەک بەرپرسی پێشووی تر بوونیان ھەیە.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین فەرمانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی بۆ ژمارەیەک بەرپرس و پلەباڵا و تەنانەت وەزیر دەرکرد، هەندێکیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دزی سەدە و هەندێکیان بە زیادکردنی نایاسایی داهات و بەشێکیشیان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، دۆسێیان بۆ کرایەوە و رەوانەی دادگا کران.

کۆمسیۆن ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە
پێشت کۆمسیۆن ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە
ئێران لە هەشت مانگدا بەبەهای شەش ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردوە
دواتر ئێران لە هەشت مانگدا بەبەهای شەش ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردوە
ەیوەندیدار