میدیای پارتی: پارتی هەشت کورسی نەینەوای بەدەست هێناوە



میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە کە بە پێی جیاکردنەوەی 52٪ی دەنگەکان، لیستی پارتی هەشت کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، کەناڵی کوردستان 24 بڵاویکردەوە، بە پێی جیاکردنەوەی 52٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، پارتی هەشت کورسی لە کۆی 26 کورسییەکەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بەدەستهێناوە.

ئەو ئەنجامانەی لە لایەن میدیای حزبەکانەوە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی بەرایی ڕابگەیەنێت.

خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە
دەیان کورەی خەڵوز لە پێنجوێن تێکدران
دواتر دەیان کورەی خەڵوز لە پێنجوێن تێکدران
ەیوەندیدار