دەیان کورەی خەڵوز لە پێنجوێن تێکدران



لەسنووری قەزای پێنجوێن و ناوچە شاخاوییەکانى ناحیەى ناڵپارێزى سەر بە قەزاکە، دەیان کورەی بەرهەمهێنانی خەڵوز ڕوخێنران، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن ئاماژە بەوەدەکەن خەڵک لە بێ کاریدا ئەو کارە دەکەن و لەوڕێگەیەوە بژێوییەکیان دەست دەکەوێت.

ئەمڕۆح سێشەممە، لەلایەن مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ناڵپارێز و پۆلیسى پێنجوێن و ئاسایشى ناڵپارێز، لە هەردوو گوندى زەردۆیى و دۆڵەچەوت ٥٩ کورەى دروستکردنى خەڵوز بەتەواوی تێکدران.

موقەدەم عادل جەلال، بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پێنجوێن باسی لەوەکردووە، هۆکارى بونى ئەم هەموو کورەى خەڵوزە لە سنورى قەزای پێنجوێن و ناحیەی ناڵپارێز بۆ نەبوونی ئیش و کار دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش ناڵپارێز و سنورەکە شاخاوییە و دوورە دەست و دابڕاون لە چاوى خەڵک.

دەشڵێت، دانانی کورەی خەڵوز نایاساییە و هیچ ڕێگەیەکی یاسایی بۆ دانانی نییە، بە وتەى عادل جەلال، ساڵانى پێشتر مۆڵەت دەدرا، بەڵام ئێستا نە خەڵک داوا دەکات و نە مۆڵەتیش دەدرێت بۆ ئەوەى بە شێوەى یاسایى کورە دابنرێت.

پۆلیسى دارستان و ژینگەی پێنجوێن لەبارەی بەردەوامی دروستکردنی کوورەکانی بەرهەمهێنانی خەڵوز و بنبڕنەبوونی سەرەڕای ئەوەی نایاساییە دەڵێت، “، تاڕادەیەک توانیویانە ڕێگرى بکەن، بەڵام بەهۆى سەختى و شاخاویبونى ناوچەکە، ناتوانن ٪١٠٠ کۆنتڕۆڵى بکەن”.

میدیای پارتی: پارتی هەشت کورسی نەینەوای بەدەست هێناوە
پێشت میدیای پارتی: پارتی هەشت کورسی نەینەوای بەدەست هێناوە
کۆمسیۆن زانیاری نوێ لەسەر هەڵبژاردنەکەی کەرکووك ئاشکرا دەکات
دواتر کۆمسیۆن زانیاری نوێ لەسەر هەڵبژاردنەکەی کەرکووك ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار