سبەینێ‌ مووچەی خانەنشینان و 5 وەزارەت دابەش دەكرێت



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی 5 وەزارەت دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەی مووچەی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەكان، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو) دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ‌ مووچەی خانەنشینانی شارستانی خەرج دەكرێت.

هەفتەی ڕابردوو دوای گەیشتنی 700 ملیار دینارەكەی عێراق، خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان و خانەنشینان ڕاگەیەنرا و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

 

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە كەركوك بڵاودەكرێتەوە
پێشت ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە كەركوك بڵاودەكرێتەوە
نرخی دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار