ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خاڵەگومرگیەكانی نێوان عیراق و شارەكانی هەرێم هەڵدەگیرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، وەك نوێنەرانی كورد و عەرەب و توركمانی كەركوك هاوڕاین بۆ نەهێشتنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لە كەركوك دانراون ، دەشڵێت، ” لەسەر داوای ئێمە ئەو پرسە لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و هەوڵی جدی دەدەین لەبەرژەوەندی كەركوكییەكان یەكلابێتەوە”.

بەختیار جەبار شاوەیس، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی یەكێتی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، نوێنەرانی كورد و عەرەب و توركمانی كەركوك هاوڕاین بۆ نەهێشتنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لەكەركوك دانراون.

وتیشی :”لەسەر داوای ئێمە ئەو پرسە لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و هەوڵی جدی دەدەین لەبەرژەوەندی كەركوكییەكان یەكلابێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، شەممە دانیشتنی ئەنجومەنە هەوڵەكانی ئێمە بەو ئاراستیە لەو كۆبونەوەیەدا ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی كارەوە ، گفتوگۆی لەسەر بكرێت .
ئاشكراشیكردووە، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا بە كۆكردنەوەی واژۆی زیاتر لە 50 ئەندامی پەرلەمان داوامان كردووە پرسی دانانی خاڵی گومرگی لە نێوان پارێزگاكان بخرێتە بەرنامەی كارەوە و قسەی لەسەر بكرێت، بە ئامانجی هەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرگیانە .

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی پارتی و كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند كرد.

نوسینگەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ڕایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-12-2018 كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی دانوسكاری ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەدانیشتنێكی دۆستانەدا، كە بە ئامادەبوونی ژماریەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند بە گشتی و بە تایبەتی كێشەكانی شاری كەركووك و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەنگاونانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێككەوتنی سیاسی نوێ و بونیادنانی بنەماكانی حكومەتی شەڕاكەتی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە بەشداربووەكانیدا، بەجۆرێك كە ببێتە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خێزانێكی سیدەكان داوای بەهاناوەچوون دەكەن
داڕمانی گردێك مەترسی لەسەر ژیانی خێزانێك دروست دەكات

خەڵك- نزار مستەفا
لەئەنجامی باران بارینی زۆر و داڕمانی گردێك لە گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان، مەترسی لەسەر ڕوخانی خانوو و ماڵی هاوڵاتیەك دروست كردووە.

سەفین سەدرەدین، دانیشتویی گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری باران بارین و داڕمانی گردێك لە پشت خانوەكەم، ژیانمان لە مەترسیدایە.

وتیشی، “داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار و خێرخوازان بەهاناوەمان بێن و جگەلە مەترسی ڕوخانی خانوەكەمان، ژیانی خۆم و منداڵەكانم لە مەترسیدایە”.

لەماوەی پاییزی ئەمساڵدا چەندین شەپۆلی باران و لافاو ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چەند پڕدێك ڕووخان و ڕیچگای چەندین ناوچە گیرا و ئاویش چۆتە چەندین ماڵەوە و زیانیان پێ‌ گەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سلێمانی سێ‌ كەس بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كردنی سێ‌ تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هێنان و بردنی بەكارهێنانی هەر جۆرە ماددەیەكی بێ هۆشكەر، هێزەكانیان لە دوو چالاكی جیاوازدا سێ كەسیان دەستگیر كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە ڕۆژی 10/12/2018 دوو كەس بەناوەكانی (د، م، س) لەدایكبوی ساڵی 1983 و (س، م، ح) لەدایكبوی ساڵی 1982 دەستگیربكەن بەپێی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی مخدرات، كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی 19/12/2018 كەسێك بەناوی (س، خ، ب) لەدایكبوی ساڵی 1995 دەستگیر كرا بەپێی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی مخدرات، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێگیرا و بەدەر لە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كاری قاچاخچێتی مرۆڤ و هەڵفریواندنی هاوڵاتیانی كردووە بەنیازی بردنەدەرەوەیان بۆ هەندەران .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین