ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت



ئەمڕۆ بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی ئەیلوولی چەند بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی وەبەرهێنان و ژینگە.

هاوکات دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی دارایی و چاودێری مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت، لە کاتێکدا تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگەکانی ( تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم) بە نادیاری ماوەتەوە.

کەرکووکییەکان چارەنووسی شارەکەیان یەکلا دەکەنەوە
پێشت کەرکووکییەکان چارەنووسی شارەکەیان یەکلا دەکەنەوە
دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت
دواتر دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار