لاهور شێخ جەنگی: میللەتەکەمان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا دەچەوسێندرێتەوە



لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ڕەخنە لە حزبەکانی دەسەڵات دەگرێت و دەڵێت لە ژێر سایەی ئەو ئاڵایەدا میللەت دەچەوسێننەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەم ئاڵایە ناسنامە و سیمبولی میللەتێکە کە دەیان هەزار ڕۆڵەی قارەمانی خۆی کردووەتە قوربانی بۆ بەرگریکردن و پارێزگاریکردن لە نەکەوتن و بە بەرزی هێشتنەوەی”.

لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: “ئێستا ئەو میللەتە شایەنی ئەوەیە کە لەژێر سایە و سێبەری ئەم ئاڵایەدا ژیانێکی سەربەرزانە و شایستە و شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران بژی، کەچی بەداخەوە بەدەست چەند حیزبێکی خۆماڵییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ دەچەوسێندرێتەوە و هەوڵی بێ ئیرادەکردن و نائومێدکردنی دەدرێت”.

ڕاشیگەیاند، “لەم کاتی نائومێدییەدا دەبێت بە هەموو ئەوانەی کە هەست بە بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی دەکەن بەرامبەر بە ئێستا و ئایندەی میللەتەکەمان شان بدەینە بەر ئەرکێکی قورس و خۆری هیوا هەڵبێنینەوە”.

بافڵ تاڵەبانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ کەمپی عەربەت دادەخرێت
دواتر ئەمڕۆ کەمپی عەربەت دادەخرێت
ەیوەندیدار