ئەمڕۆ کەمپی عەربەت دادەخرێت



لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پیشنیاریان کردووە بڕی پێنج هەزار دۆلار بدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە، وەک هاندانێک بۆیەوەی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

شەریف سڵێمان، سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەو ئاوارانە دەکات کە لە کەمپەکاندا دەژین، هاوکات پێشنیار دەکات بڕە پارەیەکیان لە بەرامبەر گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان وەک هاندان پێبدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” بڕی ئەو پارەی پێشنیارکراوە لەلایەن لیژنەی کۆچ و کۆچبەران دیاریکراوە کە کەمتر نەبێت لە پێنج هەزار دۆلار، چونکە بەشێکی زۆری ئاوارەکان ماڵەکانیان وێران بووە و شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە”.

لە هەمان کاتدا شەریف سڵێمان، جەختی لە دابینکردنی کارتی بەشەخۆراک بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە کردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ کەمپی عەربەت دابخرێت، ئەو خێزانانەی تێیدا نیشتەجێن بەشێکیان بۆ کەمپی ئاشتی دەگوازرێنەوە، بەشێکی دیکەشیان دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

 

لاهور شێخ جەنگی: میللەتەکەمان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا دەچەوسێندرێتەوە
پێشت لاهور شێخ جەنگی: میللەتەکەمان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا دەچەوسێندرێتەوە
نرخی دۆلار شکا
دواتر نرخی دۆلار شکا
ەیوەندیدار