وەزیری پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی یەکلاکردەوە



وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند بایکۆتی مامۆستایان کاریگەریی هەبووە لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئەو ناوچانەی دەوامیان نەکردووە، بەڵام خوێندنی ئەمساڵ دواناخرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەربارەی بایکۆتکردنی دەوام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “ئومێدەوارین مامۆستایان بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و دەستبکەنەوە بە خوێندن، چونکە کاتێکی زۆر ڕۆیشتووە”.

ڕوونیکردەوە، بایکۆتەکە تەنها کاریگەریی لەسەر خوێندنی ئەو ناوچانە هەبووە کە دەمیان نەکردووە و ڕاشیگەیاند، دەستپێنەکردنی دەوام کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئەو ناوچانە هەبووە کە دەوامیان تێدا نەکراوە، بەڵام “ساڵی خوێندن دواناخرێت”.

وەزیری پەروەردە لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی بۆ “داواکارییە یاسایی و ڕەواکان”ی مامۆستایان، بەڵام بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچەی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق و وتی: “عێراق هۆکاری سەرەکییە”.

ئەم لێدوانەی وەزیری پەروەردە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا خوێندن لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێنەکردووەتەوە و مامۆستایانی ناڕازیش بە هۆی دواکەوتنی مووچە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە بەردەوامن لە بایکۆتکردن.

توێژینەوەیەک: ئەنفلۆنزا مەترسییەکانی مردن زیاد دەکات
پێشت توێژینەوەیەک: ئەنفلۆنزا مەترسییەکانی مردن زیاد دەکات
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگرێت
دواتر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگرێت
ەیوەندیدار