بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگرێت



بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری بۆ ماوەی ١٢ رۆژ، مامەڵەی هاوڵاتییان ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ ی کانونی یەکەم، بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى،  کاتژمێر ١ دوای نیوەڕۆ ڕايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەکانییەوە تاکو ٢ی کانوونی دووەم ڕادەگیرێت، بۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن”.

هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەو ڕاگرتنە بە سەر بچێت وەک (ساڵانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێک تووشی پێبژاردن بەهۆی دواکەوتن نابێتەوە.

 

وەزیری پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی یەکلاکردەوە
پێشت وەزیری پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی یەکلاکردەوە
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە
دواتر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە
ەیوەندیدار