توێژینەوەیەک: ئەنفلۆنزا مەترسییەکانی مردن زیاد دەکات



توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە، ئەنفلۆنزا دەتوانێت نیشانە درێژخایەنەکانی هاوشێوەی نیشانەکانی کۆرۆنا و کاریگەری درێژخایەنیشی هەبێت، هەروەها پسپۆڕانی زانکۆی واشنتۆن بۆیان دەرکەوتووە کە زۆرترین حاڵەتەکان کێشەکانی هەناسەدانیان هەبووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ئەو نەخۆشانەی بەهۆی ئەنفلۆنزای وەرزی یان ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەوێندراون لە نەخۆشخانەکان لە ماوەی هەژدە مانگی دواتردا زیاتر مەترسی مردنیان لەسەرە، کێشەی هەناسەدان لە زۆرترین حاڵەتەکاندا هەبووە.

شارەزایان جەختیان لەوە کردەوە کە مەترسیداری حاڵەتەکانی ئەنفلەوەنزا گرنگی کوتانی ساڵانە دەردەخات، بە تایبەت لە ناو بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی سیستمی بەرگریان لاوازە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لەو وانە سەرەکییانەی لە کۆرۆنا فێربووین ئەوە بوو کە هەوکردنێک کە لە سەرەتادا وا بیردەکرایەوە تەنها نەخۆشییەکی کورتی لێدەکەوێتەوە، بەهەمان شێوە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن، ئەمەش وایکردووە توێژەرانی زانکۆی واشنتۆن لێکۆڵینەوە لە دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا لە پاڵ ئەنفلۆنزادا بکەن.

هاوکات توێژەران، زیاتر لە ٩٠ هەزار تۆماری نەخۆشیان بۆ ماوەی ١٨ مانگ دوای تووشبوون بە هەریەک لە ڤایرۆسەکە شیکردەوە و مەترسییەکانی مردن و خەواندن لە نەخۆشخانەیان بەراورد کرد.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە گۆڤاری زە لانسێت بڵاوکراونەتەوە، زۆرترین مەترسی ٣٠ ڕۆژ دوای تووشبوونی سەرەتایی بۆ هەردوو حاڵەتەکە بووە.

هەریەک لە ڤایرۆسەکان مەترسییەکی زۆری کەمئەندامی و نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بەڵام تووشبووانی کۆرۆنا ڕووبەڕووی مەترسی زیادبوون دەبنەوە کە بە ڕێژەی ٪٦٨ی ئەو حاڵەتە تەندروستییانەی کە لە سەرجەم سیستەمی ئەندامەکاندا پشکنینیان بۆ دەکرێت، بە بەراورد بە ٪٦ی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا کە زیاتر لە کۆئەندامی هەناسەدان ڕوویداوە.

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کوتان دەتوانێت بۆ هەردوو جۆری کۆرۆنا و ئەنفلۆنزای وەرزی، یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی سەخت و کەمکردنەوەی مەترسی خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن.

عێراق: ئەوانەی پێنج ساڵە گرێبەستن دەکرێنە هەمیشەیی
پێشت عێراق: ئەوانەی پێنج ساڵە گرێبەستن دەکرێنە هەمیشەیی
وەزیری پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی یەکلاکردەوە
دواتر وەزیری پەروەردە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی یەکلاکردەوە
ەیوەندیدار