لە فرۆکەخانەیەک ٢ ملیۆن یۆرۆ دزراوە



بەپێی هەواڵێکی پاسەوانی مەدەنی، ١٤ کارمەند لە فڕۆکەخانەیەکی دوورگەی تێنریفی ئیسپانیا دەستگیرکراون، بە تۆمەتی دزینی کەلوپەل بە بەهای نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆ لە جانتای سەرنشینەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای ئەمنییەکان ڕوونیانکردەوە،  “کەلوپەلە دزراوەکان بریتین لە ٢٩ کاتژمێری گرانبەها، ٢٢ مۆبایلی زیرەک و ١٢٠ پارچە زێڕ کە لە گەشتیارانی چەند نەتەوەیەک لە فڕۆکەخانە دزراون کە دەکەوێتە باشووری دوورگەی تێنریفی.”

پاسەوانە مەدەنییەکان گومانی ئەوەیان هەیە ئەو ١٤ کارمەندەی دەستگیرکراون پێشتر کەلوپەلی دزراوی دیکەیان بە ژمارەیەک فرۆشگا فرۆشتبێت.

بڕیارە دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ٢٠ کارمەندی دیکەی فڕۆکەخانە و ٢٧ دوکانی زەڕەنگەری ئەو دوورگەیە بکەن.

لێکۆڵینەوەکان دوای ئەوە دەستیپێکرد کە بەرپرسان زنجیرەیەک سکاڵایان پێگەیشت کە لەلایەن گەشتیارانەوە تۆمارکرابوون، هاوکات دزیەکان لە کاتێکدا تۆمارکراون کە جانتاکان لەناو کۆگاکانی فڕۆکەکەدا دانراون.

لێکۆڵەران ڕایانگەیاندووە، تۆمەتبارەکان جانتاکان دەکەنەوە بۆ ئەوەی کەلوپەلی بەنرخیان لێ بدزن کاتێک لە چاوی سەرنشین و کارمەندانی دیکە دوور بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەوانی “ئاینا” فڕۆکەخانەی ساوس تێنریفی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار سەرنشینی وەرگرتووە، ئەمەش بووەتە حەوتەمین فڕۆکەخانەی جیهان لە ڕووی گواستنەوەی سەرنشینەکانەوە.

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە
پێشت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە
61 کۆچبەر بە هۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە خنکان
دواتر 61 کۆچبەر بە هۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە خنکان
ەیوەندیدار