61 کۆچبەر بە هۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە خنکان



بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیك کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوو و بەهۆیەوە 61 کۆچبەر خنکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەلەمێك کە بە 86 کۆچبەری نایاساییەوە لە شاری زووارەی لیبیاوە بەڕێکەوتبوو، بە هۆی شەپۆلی بەهێزی دەریاوە نوقم بوو.

ڕوونیشیکردەوە، 61 کۆچبەر کە ژن و منداڵیشیان لە نێودایە خنکان و 25ی دیکەش ڕزگار کران و ئێستا تەندروستییان باشە.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند، کۆچبەرەکان خەڵکی نایجیریا و گامبیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقان.

کۆچبەرانی وڵاتانی باکووری ئەفریقا بە خەونی گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و کۆچکردن بۆ ئەوروپا، ڕوو لە لیبیا و تونس دەکەن، بەڵام بە پێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، تەنها لەمساڵدا دوو هەزار و 250 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

لە سەرەتای 2023ەوە تا ئێستا زیاتر لە 153 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ڕێی لیبیا و تونسەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.

لە فرۆکەخانەیەک ٢ ملیۆن یۆرۆ دزراوە
پێشت لە فرۆکەخانەیەک ٢ ملیۆن یۆرۆ دزراوە
ئەمڕۆ دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار