هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە


فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا کەمی کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، “تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە نۆ وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو یەک ملیۆن و ٣٦ هەزار بەرمیل کەمیکردووە، کە دەکاتە شەش ملیۆن و ٥٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا ٨٥ هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ٨١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە، کە تێکڕای ڕۆژانە ١٧٨ هەزار بەرمیل بووە”.

وزەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، “زۆربەی نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوەوە بە ڕێژەی ٣٥٧٢ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، دوای مەکسیک بە تێکڕا ٦٣٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕا گەیشتە ٣١٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان بەڕازیل بە تێکڕا ٢٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

بەگوێرەی زانیارییەکان بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکی لە ئیکوادۆرەوە ٢٣٣ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، لە کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی ٢١٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریا بە ڕێژەی ١١١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە لیبیا بە ڕێژەی ٨٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا هیچ بڕێک لە ڕووسیا هاوردە نەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگرێت
پێشت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگرێت
لە فرۆکەخانەیەک ٢ ملیۆن یۆرۆ دزراوە
دواتر لە فرۆکەخانەیەک ٢ ملیۆن یۆرۆ دزراوە
پەیوەندیدار