کۆمسیۆن بڕیار لە درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان دەدات


وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کاتی دەنگدانی تایبەت درێژناکەینەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاند، ماوەی کاتی دەنگدانی تایبەت درێژ ناکرێتەوە، وتیشی “هەموو دامەزراوەکانی هەڵبژاردن کاتژمێر 6:00 بەشێوەی ئەلکترۆنی دادەخرێن.

ڕاشیگەیاند، دوای داخستنی بنکەکان و تەواوبوونی کاتی دەنگدان، شریتی ئەنجامەکان بڵاودەکرێتەوە و کارەکانی ژماردن بە دەستی دەستپێدەکات، بۆ بەراوردکردنی ئەنجامەکان لەگەڵ ئەنجامە ئەلکترۆنییەکان،

ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای 24 کاتژمێر  لە تەواوبوونی دەنگدانی گشتیی ئەنجامی کۆی پرۆسەکە رادەگەیەنرێت”.

ئەمڕۆ 16ی کانوونی یەکەم، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عێراق دەستی پێکرد، هاوکات بریارە دوو سبەی 18ی کانوونی یەکەم، دەنگدانی گشتی دەست پێبکات.

بۆ دۆلار لە ساڵی داهاتوودا بڕیار درا
پێشت بۆ دۆلار لە ساڵی داهاتوودا بڕیار درا
لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان خاوە
دواتر لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان خاوە
پەیوەندیدار